مانچێسته‌ر سیتی شەشەم یانەی ئینگلیزیی براوەی چامپیۆنزلیگە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، دواجار به نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گه‌یشت و به‌ده‌ستیهێنا.
شه‌وی رابردوو له ئیسته‌نبۆڵ، یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ئه‌م وه‌رزه “چامپیۆنزلیگ” كرا و تێیدا یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالیی برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه یاریزان رۆدری له خوله‌كی 68 تۆماری كرد.
مانچێسته‌ر سیتی بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه ساڵانێكی زۆره هه‌وڵی بۆ ده‌دات و پاره‌ی زۆری بۆ خه‌رج كردووه.
هاوكات تیپه‌كه ئه‌م وه‌رزه سێیه‌م نازناوی كۆكرده‌وه، دوای بردنه‌وه‌ی خولی ئینگلیزی و جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئینگلته‌را.
مان سیتی شه‌شه‌م یانه‌ی ئینگلیزییه، ده‌بێته براوه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ له ڤێرژنه تازه‌كه‌ی، كه له 1992 ده‌ستیپێكردووه.