یەکێک لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پرۆژەیاسای بودجە
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق درێژه‌ی ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 05:00ی ئێواره كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه درێژه‌ی هه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی تا دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وام بوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردوودا، كه گرژی و شه‌ڕیشی تێكه‌وت، دەنگ لەسەر مادەكانی 18، 19، 20، 21، 23 و 24 درا و پەسەندكران، هه‌روه‌ها دەنگدان لەسەر مادەکانی 14، 15، 16 و 17 بۆ کاتێکی دیكه دواخرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا، كه خۆی درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بوو، دەنگ لەسەر مادەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم، پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەم، نۆیەم، 10ـەم، 11ـەم، 12ـەم و 13ـەمیش درا و پەسەندکران.
ماده‌ی 13 تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌بێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت له رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆ هه‌نارده بكات، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن توركیاشه‌وه كێشه هه‌بوو، ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆی هه‌یه بڕه‌نه‌وته‌كه به رێگه‌یه‌كی دیكه بفرۆشێت، له به‌رامبه‌ردا حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بەوەی موچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بنێرێت، جگه له‌وه دەبێت حکومەتی هەرێم لە ماوەی 5 ساڵدا قەرزە نەوتییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ بانکی TBI عێراقی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگدان له‌سه‌ر مادەكانی 14، 15، 16 و 17 لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دواخرا.
ماده‌ی 14 یەکێک لە بڕگەکانی باسی مامەڵەکردنی راستەوخۆی حکومەتی عێراق ده‌كات لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، كه ئەم بڕگەیە لابرا، هەروەها بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بە رێژەی %10 لە دوایین گۆڕانکاری رەشنووسی بودجەكه‌دا لابرا.