گوندی شیرە له‌وانه خۆشنابێت ژینگه‌كه‌ى تێكبده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندى شیره‌ى دۆڵى بالیسان قه‌ده‌غه‌ى راوكردن و شێواندنى ژینگه‌یان راگه‌یاند و ده‌ڵێن هه‌ركه‌سێك له سنوورى گونده‌كه‌یان سه‌رپێچی بكات، لێی خۆشنابن و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
له ئاگادارییه‌كدا، ژماره‌یه‌ك چالاكوان و ریشسپیانى ئه‌و گونده ده‌ڵێن، ئەرکی هەموو تاکێکە ژینگەکەی بە پاکی رابگرێت و بیپارێزێت لە شێواندن و لەناوبردنی بوونەوەرانی ناوی.
ئاگادارى خه‌ڵكیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان وەکو خەڵکی گوندی شیرە، بە کۆی دەنگ بڕیاریانداوە راوکردن بە هەموو شێوەیەک لە سنووری گوندەکەیان قەدەغەیە، بۆیه ئاگادارى هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه، پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌یان بن.
سه‌مه‌د حه‌مه‌ده‌مین چالاكوانێكى ئه‌و گو‌نده‌یە، به 964ـى وت، بڕیاری گوندنشینه‌كانیان دواى ئه‌وه دێت خه‌ڵكێكى زۆر له سنوورى گونده‌كه‌یان راوى جۆراوجۆر ده‌كه‌ن و ژینگه‌یان شێواندووه.
وتیشی “ته‌نیا له ماوه‌ى پێنجى مانگى رابردوودا زیانێكى زۆر به ژینگه‌ى گونده‌كه‌مان گه‌یه‌ندراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كامێراى چاودێرییان له زۆر شوێنى گونده‌كه‌یان داناوه، له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك ببنیدرێت ژینگه‌كه‌یان تێكبدات، لێی خۆشنابن و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.