لە رێگای نێوان گەلی عەلی بەگ و سۆران
بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە
964+
ئاسۆ فەیسەڵ
بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە، قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگەی نێوان سۆران و گەلی عەلی بەگ دروستبووە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات رێگەی بێخاڵ بەکار بهێنن بۆ هاتوچۆ تاوەکو رێگەکە دەکرێتەوە.
بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ هەینییە و گەشتیارێکی زۆر رووی کردووەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سۆران لەکاتی گەڕانەوەدا بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێران ئاستەنگیان بۆ دروستبووە