زیاتر لە چوار هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە گەرمیان موچەیان نییە
+964
هونەر فارس- گەرمیان
زیاتر له چوار ههزار هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت له گهرمیان ناونوس نهكراون و هیچ موچهیهكیان نییه، بە بڕیارێکی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییش هیچ خاوەنپێداویستییەکی تایبەتی نوێ موچەی بۆ نابڕدرێتەوە، تهنیا كهسانی توشبووی نهخۆشیی قورس نهبێت.
رۆژی ٣ی كانوونی یهكهمی هەموو ساڵێک، رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بهڵام گرفتەکانی ئەو چینە له دهڤهری گهرمیان ههر بهردهوامه، بەرپرسی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی رۆژ دەڵێت، “خاوەن پێداویستمان هەیە رێژەکەی ١٠٠%ـە، کەچی موچەی بۆ نەبڕاوەتەوە”.
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان زیاد لە پێنج هەزار خاوەن پێداویستی تایبهت تۆمارکراون، زیاد لە چوار هەزاری دیكهش تۆمار نهكراون و تا ئێستا موچەیان بۆ دابین نهكراوه.
بە بڕیارێکی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، جگە لە نەخۆشانی “تالاسیمیا، شیزۆفیرینیا، بیرکۆڵ و شەلەل دەماخ” هیچ خاوەن پێداویستییەکی نوێ لیژنەی بۆ پێک ناهێندرێت و موچەی بۆ نابڕدرێتەوە.
حسێن کەریم، خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە گوندی دەنگەوەرەی سنوری گەرمیان دادەنیشێت.
حسێن جگە لەوەی توانای کارکردنی سنوردارە، گرفتی ئەوەی هەیە موچەی خاوەن پێداویستییەکەی بەشی ناکات، ئهو بۆ +964 دهڵێت، “ئەو خاوەن پێداویستیانەی سەر بە حزبی یەکەمن لە سنووری گەرمیان هاوکاری دەکرێن و ئەوانەی کە بێلایەنن پەراوێز خراون”.
ئەو خاوەن پێداویستیانەی سەر بە حزبی یەکەمن لە سنووری گەرمیان هاوکاری دەکرێن
شەیما عەباس، بەرپرسی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی رۆژ بۆ +964 وتی، “خاوەن پێداویستیمان هەیە زگماکە و ١٠٠% نابینایە، هەیە بەشێک لە جەستەی نییە، بەڵام تاوەکو ئێستا موچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە و لیژنەشیان بۆ پێک ناهێندرێت بۆ ئەوەی موچەیان بۆ ببڕدرێتەوە”.
وتیشی، “خاوەن پێداویستییەکانی گەرمیان یەک لە چینە هەرە پەراوێزخراوەکانن و هیچیان بۆ ناکرێت، گوێ بۆ داواکارییەکانی ئێمەش ناگیرێت”.
خاوەن پێداویستییەکانی گەرمیان یەک لە چینە هەرە پەراوێزخراوەکانن
لە هەرێمی کوردستان ئەو خاوەن پێداویستییانەی کە فەرمانبەری حکومین موچەکەیان ١٠٠هەزار دیناره، ئەوانەی فەرمانبەر نین ١٥٠هەزار دیناره، ئەگەر سەڵت بن یان خاوەنی خێزان بن جیاوازی نییە، بۆ فەرمانبەری حکومی دەبێت رێژەکەی %٧٥بێت له باری پێداویستی تایبهت، بۆ ئەو خاوەن پێداویستیانەشی کە لە ماڵەوەن %٦٠ دیاریكراوه، بۆ ئەوەی موچەی خاوەن پێداویستی تایبهت بیانگرێتەوە.