كێشه‌كه له بانكه
له پێنجوێن وه‌ستانى دوو پڕۆژه ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى پێنجوین وه‌ستانى دوو پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه، كاردانه‌وه و ناڕازیبوونى خه‌ڵكی به‌دواى خۆیدا هێناوه، كۆمپانیا ده‌ڵێت، له بانك پاره‌ى نه‌ختینه نیه، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، داوایان كردووه له بانكى پێنجوێن پاره‌كه‌ى بۆ دابنرێت، به‌ڵام نه‌یانكردووه.
پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى سه‌ره‌كى پێنجوێن به بڕی 446 ملیۆن و 475 هه‌زار دینار و پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى ناحیه‌ى ناڵپارێز به بڕى 87 ملیۆن و 589 هه‌زار و 750 دینار.
كۆمپانیاى دووزى، كه كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى ئه‌و پڕۆژانه‌یه، له رۆژى 14.5.2023 نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانى پێنجوێن كردووه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى نه‌ختینه له بانك، ناتوانن ده‌ست به كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژانه بكه‌ن.
باس له‌وه‌شده‌كات، كه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ خه‌رجكردنى پێشبینه‌كانیان نیه، بۆیه ئه‌و پڕۆژانه‌یان ده‌ستپێنه‌كردووه.
ئه‌میر سۆفی جه‌مال، لێپرسراوى راگه‌یاندنى شاره‌وانى پێنجوێن، به 964 ـى وت “هه‌موو رێكاره‌كانى ده‌ستپێكردنى ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ كراون، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى نه‌ختینه له بانكى سلێمانى نه‌توانراوه ده‌ست به كاره‌كانى ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوایان كردووه كۆمپانیاى جێبه‌جێكار پاره له بانكی پێنجوێن وه‌ربگرێت له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له بانكێكی سلێمانى بێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى پێنجوێن نووسراوى ئه‌و كۆمپانیایه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت پڕۆژه‌كان ده‌وه‌ستن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆرى خه‌ڵكی پێنجوێنى به‌دواى خۆیداهێناوه.