فەرمانبەرانی کارەبای هەڵەبجە لە گەڕەکی سەرا کارەکانی پرۆژەکە جێبەجێدەکەن. فۆتۆ: کارەبای هەڵەبجە
بە 132 ملیۆن دینار کارەبای گەڕەکێکی هەڵەبجە چاکدەکرێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە هەڵەبجە پرۆژەیەکی کارەبا بە بڕی زیاتر لە 132 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و بارزۆری سەر کارەبای گەڕەکێک کەمدەکرێتەوە.
بودجەی پرۆژەکە لە داهاتی 8٪ـی کارەبا وەردەگیرێت و بە تەواوبوونی بارزۆری سەر کارەبای گەڕەکی سەرا چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەڵەبجە رایگەیاند، بڕیارە پرۆژەکە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو بکرێت و لەلایەن کۆمپانیای “چراخ”ـەوە جێبەجێدەکرێت.
پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 60 هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە، هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگاکە 43 مۆلیدەی ئەهلی بوونیان هەیە.