دیمهنێكى به‌ڕێوه‌چوونى دوایین رۆژى خوله‌كه... وێنه: گوشتوگوزارى دوكان
خولێكی گەشتیاری بۆ خاوهنكارهكانى دوكان به‌ڕێوه‌چوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى دوكان، له‌رێگه‌ى خولێكی گه‌شتیارییه‌وه رێنمایی به خاوه‌نكاره گه‌شتیارییه‌كان ده‌دات.
خوله‌كه، ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام بوو، ئه‌مڕۆ 8.6.2023 كۆتایی پێهات.
راگه‌یاندنى بەڕێوەبەرایه‌تی گەشتوگوزاری دوکان، بڵاویكرده‌وه، بە بەشداری قایمقامی قەزا و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری کتێبخانەی دوکان کۆتایی بەخولێکی پێنج رۆژه لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران لەپڕۆژە و ڕیستۆرانتەکاندا هات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، زیاترلە 20 كه‌س له خاوه‌نكاره گه‌شتیارییه‌كان له خوله‌كه به‌شدار بوون.
باس لهوهشكراوه، ئەم جۆرە خولانە وادەکات بەشداربوان ئاشنابن بە زانستی نوێی مامەڵەکردن لەشوێنی کارکردنیاندا.