خاوەنی فۆردە سووتاوەکەی ئەزمەڕ: ئاگرکوژێنەوە هات بەڵام ئاوی پێنەبوو

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

کەمێک بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد F150 مۆدێلی 2020 لە شاخی ئەزمەڕ سووتا و خاوەنەکەی ئاشکرای دەکات کە بەرگری شارستانی نەچوون بەدەنگییەوە.

رووداوەکە کاتژمێر 5:30ـی دوێنێ چوارشەممە روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە کە نرخەکەی بە قسەی خاوەنەکەی بێت 47 هەزار دۆلارە.

فەرەیدوون نادر، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە و لەسەر سووتانی ئۆتۆمبێلەکە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئێستاش نازانم بۆچی و چۆن ئاگری گرت، چونکە هیچ کێشەیەکی نەبوو، بۆیە نازانم بۆ ئاگری گرت.

دەشڵێت: کاتێک ئاگری گرت لە تووی مەلیک کە دەکەوێتە بناری شاخی ئەزمەڕ، تەلەفۆنم بۆ ئاگرکوژێنەوە کرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێکزەمینی ئاگرکوژێنەوەیان بۆ ناردم بەڵام ئاوی لەلا نەبوو، تاوەکو بەرگری شارستانی گەیشتن ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سووتا بوو، دامرکابوو، ئەوان شاخەکەیان کوژاندەوە.

فەرەیدوون نادر، بەشێکی هۆکاری سووتانەکە دەبەستێتەوە بەو رێگرییەی لە تونێڵی پێشڕەو لێی کراوە و دەڵێت: هەندێک کارتۆنم لە ئۆتۆمبێلەکە بارکردبوو، نەیانهێشت بە تونێلی پێشڕەو تێپەڕم، ئەگەر لەوێوە برۆیشتمایە و ئاگریشی بگرتایە لەوێ ئاگرکوژێنەوەی زۆری لێبوو دەمانکوژاندەوە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق