هەژمارەکەی کەینی وێست سڕکرایەوە

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

تویتەر جارێکی تر هەژماری کەینی وێست، راپەڕی ئەمریکی سڕکردەوە، بەهۆی پۆستکردن لەسەر هێماکانی ئایینی جولەکە و رژێمی نازیی.

ئەو راپەڕە لە سەرەتای تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە لە سەرجەم پلاتفۆرمەکانی وەکو تویتەر، فەیسبووک و ئینستاگرام سڕکرا، بە هەمان هۆکاری سەرەوە.

لە ٢٠ی تشرینی دووەم، بەهۆی گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرایەتی تویتەر و هاتنی ئیڵۆن مەسک، کە دەوڵەمەندترین مرۆڤی سەر زەویە و تۆڕەکەی کڕیوەتەوە، هەژمارەکەی کەینی وێست ئازادکرا.

کەینی وێست لە تویتێکدا وێنەیەکی دانابوو کە تێکەڵە لە هێمای نازی و جولەکەکان و لەسەری نوسیبووی، “هەمووانم خۆش دەوێت“، هەر دوای ئەوەش تویتەکەی سڕایەوە.

لە دوای سڕانەوەی تویتەکەی، کەینی وێست وێنەیەکی ئیڵۆن مەسکی دانا و لەسەری نوسیویەتی، “با هەمیشە لەبیرمان بێت ئەمە دواین تویتی منە“، هەر دوای ئەمە هەژمارەکەی سڕکرا.

لە روونکردنەوەیەکدا، ئیڵۆن مەسک دەڵێت، هەژمارەکەی لەبەر “هاندان بۆ توندتیژیی” سڕکراوە”.

ئیلۆن مەسک دوای ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری کڕییەوە ،هەندێک لە یاساکانی گۆڕی و هەژماری زۆر کەسی دیاری گەڕاندەوە کە پێشووتر سڕکرابوون، لە ناویاندا هەژماری دۆناڵد تڕەمپی تێدایە.