"ژن و کچی نەوجەوان بەکارهێندراون"
سێ گرووپی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
سێ گرووپی بازرگانیکردنی بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کران و بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، “ژن و کچی نەوجەوانیان بۆ تووشکردنی کەسانی تر بەکارهێناوە”.
گرووپەکان لە 10 کەس پێکهاتوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا، کە کەمێک بەرلەئێستا بڵاویکردەوە دەڵێت، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە رۆژان چوار و پێنجی ئەم مانگەدا سێ گرووپەکەیان دەستگیرکردووە”.
باس لەوەشکراوە، “گرووپێکیان هەوڵیداوە بە بەکارهێنانی ژن و کچی نەوجەوان کەسانی تر تووشی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بکەن”.
بەپێی زانیارییەکانی راگەیەندراوەکە، دوای دەستگیرکردنیان “دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە”.