گەلی بەنداوا لە سێمێل لە تەواوبووندایە

+964
كوردستان ئەحمەد
بەنداوی گەلی بەنداوا لە سێمێل لە تەواو بووندایە و لە توانایدایە شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە.

بەنداوەكە دەكەوێتە سێمێل، لە پارێزگای دهۆك حەوت ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، ئێستا 40%ی تەواو بووە.

لەساڵی2015 بەهۆی نەمانی بوودجەوە کارکردن لە بەنداوەكە وەستا ئەو كاتە 34%ی تەواو بووبوو.

ئێستا بە گلێدەر و شۆفڵ و گەڵابە، سەرقاڵی  كاركردنن لە پرۆژەكەدا لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە بە شێوەی قیستی درێژخایەن كارەكانی ئەنجامدەدرێت.

گەلی بەنداوا لە دوای بەنداوی خنس لە پارێزگای دهۆك یەكێكە لە گەورەترین بەنداوەكان.