کفری -نەخۆشخانەیەک دەستبەرداری ژمارەیەک پشکنین دەبێت

زینوێ حەسەن-هەولێر
میلاد جەلال-گەرمیان
+964
بەهۆی گرفتی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ،نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لە قەزای کفری پێنج جۆر پشکنین لە نەخۆشخانەکە ئەنجام نادرێت.
سامان سەرتیپ،بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید خالد گەرمیانی بە+964 ڕاگەیاند”نەخۆشخانەکەمان توشی گرفتی کەمی دەرمان و نەبوونی پێداویستی پشکنین بووەتەوە،لە ئێستادا پێنج جۆر پشکنین لە نەخۆشخانەکە ئەنجام نادرێت
ئەوکۆمپانیانەش کە پێشتر پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکردین ئێستا کارمان لەگەڵ ناکەن بەھۆی ئەوەی پارەیان پێنەدراوە”
ئەوەشی بە+964ووت”گرفتەکە ئەوەیە ئەو پارەیەی کەبۆمان دابین کراوە کاتێک دەڕۆینە بانک پێمان دەڵێن پارەی نەختینە نییە”

ئاماژەی بەوەکرد”ھەندێک جار لە چەند بەشێک قورساییەکی زۆری ھاوڵاتیانیان لەسەرە بەھۆی ئەوەی کە دکتۆر بتوانێت نەخۆش ببینێت خۆیان بەناچاری ئەبێت سەردانی نەخۆشخانەکانی تر بکەن” یان ڕوو لە شارەکانی تر بکەن
سامان سەرتیپ لەسەر گرفتەکانی نەخۆشخانەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە جگە لە کەمی دەرمان و کەمکردنەوەی پشکنینەکان ، کارگوزارەکانی نەخۆشخانە ماوەی سێ مانگە موچەیان پێنەدراوە کە لەلایەن کۆمپانیای تایبەتەوە بۆیان خەرج دەکرێت بەھۆی ئەوەی کۆمپانیا پارەیان بۆ سەرف ناکات لە بانکەکان”

ماوەی چەند مانگێکە گرفتی کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەرۆکی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بۆتەوە ،بەقسەی بەرپرسانی تەندروستی گەرمیان بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە لە ساڵی تازە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.