بەخۆڕاییە

ئەمریكا راهێنان بە 225 ژن دەكات ببنە خاوەنی كار

+964
كوردستان ئەحمەد
ئەمریكا لە رێگەی پرۆگرامی لێڤل ئەپ، 225 ژنی عێراقی لە سەرجەم پارێزگاكان راهێنان پێدەكەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەن كاری خۆیان.

لێڤل ئەپ، پڕۆگرامێكی پیشەیی كۆنسوڵخانەی ئەمریكایە لە عێراق ساڵانە 225 ژن لە تەواوی پارێزگا جیاوازەكانی عێراق وەردەگرێت لە شەش بواری جیاوازدا راهێنانیا پێدەكات بۆ ئەوەی ببنە خاوەن كاری خۆیان.

كەمێك پێش ئێستا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لینكی پڕكردنەوەی كارەكەی داناوە و فۆرمێكی ئەلیكترۆنی بۆ خوازیاران داناوە و داوا دەكات خوازیاران فۆرمەكە پڕبكەنەوە.

ئەمساڵ  گروپی سێیەمی پرۆگرامی لێڤل ئەپ بەڕێوەدەچێت، ئەمە پڕۆگرامێکی خۆڕاییە کە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغداد پاڵپشتی دارایی بۆ دابیندەکات.

بوارەكانی وەرگرتن ئەمانەن

1-    راھێنانی گشتی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی 3 – 150 کاتژمێر
2-    راھێنانی کاری زمانی ئینگلیزی-30 کاتژمێر
3-    راھێنانی کارامەیی کۆمپیوتەر – 30کاتژمێر
4-    دارایی و ئابووری – 10 کاتژمێر
5-    دەستگەیشتن بە مافە یاساییەکانی ئافرەتان لە شوێنی کاردا – ١٠ کاتژمێر
6-    راھێنانەکانی کاری فێربوون لە کارمەندانی ناو دامودەزگاکانی کار- ١٥ کاتژمێر.

ئەگەر مەرجەکانی داواکارییەکانتان ھەیە و حەزدەکەن داواکاری پێشکەش بکەن، فۆرمی داواکارییەکە پربکەنەوە، زانیاری زیاتر لە ناو فۆرمەکەدا ھەیە:

https://forms.gle/kGpTXYUiq432tJ7c8