به‌روبوومی كشتوكاڵی كوردستان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كرێت

964+
شۆڕش عه‌بدولستار – هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی هه‌ولێر، نووسراوی پشتگیری به‌و جووتیارانه‌ ده‌دات، كه‌ به‌روبوومه‌كانیان ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كه‌ن.

هێمن سه‌یدموراد به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، كاره‌كه‌ به‌ ئامانجی به‌بازاڕكردنی به‌روبوومی کشتوکاڵی كوردستانه‌ و هاندانی جووتیارانه‌، تا به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌ولویه‌تی به‌رهه‌مه‌كان بۆ بازاڕی ناوخۆی كوردستانه‌ و ئه‌وه‌ی زیاده‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.

داڕشتنەوه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا