شاری زاخۆ - Social Media
حەوت رۆژ بوو ون ببوو
شۆفێری تەكسیەكەی زاخۆ دۆزرایەوە
+964
شڤان عەبدوڵا
دوای حەوت رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، شۆفێری تەكسیەكەی زاخۆ دۆزرایەوە
پەیامنێری 964 لە زاخۆ لەسەر زاری برایەكی رایگەیاند، براكەیان دۆزراوەتەوە و دۆخی تەندروستی باش نییە.
پێشتر برایەكی ئەو شۆفێرەی كە ونبووبوو، قسەی بۆ 964كرد وتی، برایەكیان بێسەروشوێنە و چوونەتە بنكەی پۆلیس و هیچ سەرەداوێكیان دەستنەكەوتوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو شۆفێرە حەوت رۆژ لەمەوبەر سەرنشینی لە زاخۆوە بۆ دهۆک گواستووەتەوە و ئیتر دیار نەماوە.
ئێستا گەنجەكە لە بەشی لێكۆڵینەوەی پۆلیسە و پرسیاری لێدەكرێت.
كاتژمێر 07:00ی ئێوارەی رۆژی 29.5.2023 گەنجێکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی عەزیز زەینەلعابدین ئیبراهیم، کە شۆفێری تاکسییە، ونبوو؛ دوای پێنج رۆژ لە ونبونی، تاکسییەکەی لە دەرەوەی سەنتەری زاخۆ دۆزرایەوە. کاتژێر 12:00ی شەوی رابردوو، ئەو گەنجە بە برینداری گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد