بە بڕیاری ئۆپێک پڵەس رازین

عێراق 211 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە

+964
كوردستان ئەحمەد

ئۆپیك پڵەس داوای لە ئەندامەكانی كرد بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە، عێراقیش دەڵێت بڕیارەكە جێبەجێ دەكەین.

دوێنێ رێکخراوی ئۆپیك پڵەس كۆبووەوە، داوای لە ئەندامەكانی كرد خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە.
روسیا و سعوودیە، بە خۆبەخشانە 500 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە، ئەمە زۆر گەورەیە بۆ ئەو دوو وڵاتە، چونكە هەردووكیان گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوتن لە ئۆپیك پڵەسدا

هەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە دەڵێت، ئێمە بە بڕیارەكانی ئۆپیك پڵەس رازین و ئامادەین بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەینەوە.

ئێستا عێراق ئامادەیی دەربڕیوە، رۆژانە 211 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە، ئەوەش لە پێناو پاراستن و بەهێزبوون و جێگیربوونی نرخی نەوتە.

ئۆپیك پڵەس دەڵێت بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی2024 دا ملیۆنێك و 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە.