دیمەنی چاکردنی ترۆمپای ئاو لە رواندز. وێنەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئاکرێ
ترۆمپاکانی خراپ بوون
تا ئێستا كێشه‌ى ئاوى رواندز چاره‌سه‌ر نه‌كراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كێشه‌ى ئاوى رواندز چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوبه‌شانى ئاو له‌و قه‌زایه بێئاون، قایمقامیه‌تیش له نوێترین روونكردنه‌وه‌یدا ده‌ڵێت “له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیداین”.
سەبارەت بەسەرهەڵدانه‌وه‌ی کێشەی کەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی قەزاكه، قایمقامیەتی قەزای رواندز، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بە هۆی لەکارکەوتنی چەند ترۆمپایەکی پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ، تەنيا یەک ترۆمپا کار دەکات، ئەمەش وایکردووە گرفتی کەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی قەزا سەر هەڵبدات.
ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى كه‌مئاوى بووه‌ته‌وه، گەڕەکی نەورۆزه، هۆکارەکەشی لەبەر کەمغی دەفعی ئاو بووە، نەتوانراوە ئاو بگه‌یه‌ندرێتە كۆگای سەرەکی، قایمقامیه‌تیش ده‌ڵێت “بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە رەزامەندی وەرگیراوە بۆ چاککردنەوەی ترۆمپاکان، یەکێک لە ترۆمپاکان لەم دوو ڕۆژە چاکدەکرێتەوە ، بەمەش بەشێک لە گرفتەکان چارەسەر دەبن”.
به پێى زانیارییه‌كانى 964، ترۆمپاکانی ئاوی رواندز چه‌ند جارێك كارى چاككردنه‌وه‌یان بۆ كراوه، به‌ڵام نه‌تواندراوه چاره‌سه‌رى ته‌واویان بۆ بكرێت .
پێشتر، هۆگرمه‌لا محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ئاوی رواندز بە964ـی وتبوو،
لە کۆی پێنج ترۆمپا تەنیا دوو دانەیان کاریان دەکرد، ئەو دووانەش فشاری زۆریان لەسەر بوو رۆژانە 18 کاتژمێر کاریان دەکرد، بە لەکارکەوتنیان تەواوی رواندز بێ ئاودەبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی رواندز هەشت هەزار هاوبەشی هەیە رۆژێک نا رۆژێک گەڕەکەکان ئاویان پێ دەردرێت و کەمترین ماوەی ئاوپێدان سەعات و نیوێکە.