لە زاخۆ 76 تۆن عەلەف و خورمای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

تیمەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی زاخۆ دەستیان بەسەر 76 تۆن عەلەف و خورمای بەسەرچوو گرت.

ئەمشەو قایمقامیەتی قەزای ناوەندی زاخۆ بڵاوی کردەوە کە تیمەکانیان لە کۆگایەکدا دەستیان گرتووە بەسەر 75 تۆن عەلەفی ماوە بەسەرچوو، خاوەنەکەشیان سزای پێژماردنیان پێکردووە لەبەر رەچاو نەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە هەڵگرتن و کۆگاکردنی عەلەفەکان.

هاوکات تیمەکانی قایقمایەتی زاخۆ ئەوەشیان بڵاوکردەوە کە لە کۆگایەکی تردا دەستیان بەسەر تۆنێک خورمای ئێکسپایەر بوون گرتووە و خاوەنەکەشی سزای پێژماردنی پێکراوە.

وەڵات هەجەر، بەرپرسی کارگیری و سەرۆکی لیژنەکانی چاودێری بازار بە 964 راگەیاند: کەرەستەکان لای ئێمە دەستبەسەرکراوە و خاوەنی عەلەفی ئاژەڵەکە دەدرێتە دادگا و سزای قورس دەدرێت، چونکە ئەمە یەکەمجار نییە ئەو سەرپێچییە بکات.

دەشڵێت: عەلەفەکە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە ئێکسپایەر بووە، بەڵام ئەو دەیویست بە ئاسایی بیفروشێت و خاوەن ئاژەڵەکانیش بەئاژەڵی خویان بدەن.

سەبارەت بە تۆن خورماکەیەکەش دەڵێت، خورمایەکە بەرهەمی خوارووی عێراقە و خاوەنەکەی بە دوو تا سێ ملیون دیناری عێراقی سزا دەدەین بۆ ئەوەی چیتر کارێکی لەمجۆرە نەکات.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق