رێکخراوێک چوار قوتابخانە نۆژەن دەکاتەوە
پەروەردەی سلێمانی: هیچ پلانێک بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان نییە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
پەروەردەی سلێمانی هیچ پلانێکی بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەکانی نییە، لەکاتێکدا بەڕێوەبەری پلاندانیان دەڵێت، زۆرینەی قوتابخانەکان پێویستیان پێیەتی.
لە سنووری 10 پەروەردەی سلێمانی هەزار و 604 قوتابخانە لە هەزار و 300 بینادان.
لە ئێستادا رێکخراوی UNHCR سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی چوار قوتابخانەیە لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری.
ئاری ئەنوەر، بەڕێوەبەری پلاندانان لە پەروەردەی سلێمانی بە 964ی وت، “هیچ پلانێکمان نییە چونکە بودجەمان لەبەردەست نییە، بەڵام پلانمان بۆ وەزارەت ناردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانمان”.
دەشڵێت، زۆرینەی بینای قوتابخانەکانیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.