دوو دیمه‌نى لابردنى تاسه‌كانى گوندى سیساوه.. وێنه: شاره‌وانى باسرمه
تاسه‌كانى سیساوه ئاسته‌نگى بۆ گه‌شتیاران دروستكردبوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شاره‌وانى ناحیه‌ى باسرمه تاسه‌كانى نزیك گوندى سیساوه‌ى لابرد، كه كه‌وتبوونه سه‌ر رێگاى گشتى شه‌قڵاوه – هه‌ریر و ئاسته‌نگی بۆ گه‌شتیاران دروستكردبوو.
لە ماوەی رابروودا لە سنوورى گوندی سیساوە دروستکردنی تاسە لەسەر رێگای سه‌ره‌كی، ببووە دیاردە و ته‌نیا به‌درێژایی 400 مه‌ترى ئه‌و رێگایه زیاتر له 10 تاسه دروستكرابوون.
خه‌ڵكی سنووره‌كه خۆشحاڵن به لابردنى ئه‌و تاسانه، چونكه پێیانوایه كه‌مترین گه‌شتیار به‌هۆى بوونى ئه‌م تاسانه‌وه ده‌هاتنه ناو هه‌ریر.
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، خه‌ڵكی ناحیه‌ى هه‌ریره، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بوونى ئه‌و تاسانه‌ى نزیك گوندى سیساوه وایكردبوو زۆربه‌ى گه‌شتیاران بچنه‌وه دووسایده‌كه‌ى به‌رده‌م ناحیه‌ى باسرمه.
وتیشی “ئه‌و تاسانه شۆفێره‌كانى زۆر بێزار كردبوو”.