نادیە موڕاد: شەش ژنی ئێزدی رزگاركران

+964
كوردستان ئەحمەد
نادیە موڕاد پۆستێكی كردووە لە تویتەر و دەڵێت شەش ژنی ئێزدی لە دەستی داعش رزگاركران و گەیەنرانە هەولێر.

نادیە موراد لە هەژماری خۆی لە تویتەر بە ئینگلیزی نوسیویەتی،ژنە رزگارکراوەکان کاتێک لە 2014 لەلایەن داعشەوە بەدیل گیران، هێشتا منداڵ یان مێرمنداڵ بوون ئەمڕۆ توانرا رزگاربكرێن.
ژنەكان دەگەڕێنرێنەوە هەولێر و لەوێ دەدرێنەوە بە كەسوكاریان.

رزگارکردنی ژن و منداڵانی ئێزدی لە دەستی داعش، هەڵمەتێکی مرۆیی بەردەوامە و ئاشناکردنەوەی ئەو شەش ژنەش هیوایەكی گەورەیە.

نادیە موڕاد، باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتوەكانە و یەكێكە لەقوربانیەكانی دەستی داعش.

بەگوێرەی داتاکانی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی، داعش شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفاند، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 548 کەسیان لە رەگەزی مێ بوون و دوو هەزار و 869 کەسیش لە رەگەزی نێر بوون، لەوانەش، سێ هەزار و 562 کەسیان رزگارکراون و دوو هەزار و 693 رفێندراوی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن