حكومەتی هەرێم: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ زۆر گرنگە
+964
كوردستان ئەحمەد
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڤیدیۆیەكی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت كامێرەی خاڵ بۆ خاڵ گرنگیەكی زۆری لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
لە گرتە ڤیدیۆكەدا، كە دوو خولەك و هەشت چرکەیە، تێیدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەربارەی كامێرەی خاڵ بۆ خاڵ قسەدەكات و دەڵێت، ئەم كامێرانە گرنگیەكی زۆریان لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان هەیە و رۆڵیان دەبێت لە كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ و مردن.
پێشتر هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە رۆژانە دوو كەس دەمرن و ملیۆنان دۆلار زیانیش بە هەرێمی كوردستان دەگات.
دانانی كامێرەی خاڵ بۆ خاڵ لە هەرێمی كوردستاندا ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە و بەشێك لە هاوڵاتیان دژی دانانی ئەو سیستەمەن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سورە لەسەر ئەوەی لە تەواوی هەرێمی كوردستان سیستمەكە پەیڕەو بكرێت.