دوو دەنگۆی هاوشێوە لە دوو وڵاتی دراوسێ
کۆپتەری ئەمریکی بەدەست بڕنەوەوە خەجاڵەت بووە
964+
شۆڕش قادری
قسەی جوتیارێکی ئێرانی کە دەڵێت بە برنەوە کۆپتەرێکی ئەمریکی تێکشکاندووە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و هاوشێوەیە لەگەڵ ئەو رووداوەی کە ساڵی 2003 جوتیارێکی عێراقی لە شاشەوە دەرکەوت و وتی، لە کەربەلا دوو کۆپتەری ئاپاچی بە بڕنەوە خستووەتە خوارەوە.
قسەی کابرای عێراقی بە خشپە دەرچوو و ساڵانی دواتر دەرکەوت کە تەنیا بەرێکەوت کۆپتەرەکانی لەسەر زەوی بینیوە و چەکدارانی بەعس ناچاریان کردووە وابڵێ.
ئەمەی کابرای ئێرانیش کە بەقسەی خۆی لە گوندێکی شاری لوردگان سەربە پارێزگای چوارمحاڵ و بەختیاری ئەو حەماسەیەی خوڵقاندووە، تا ئێستا هەروەک خۆی دەڕوات و قسە و باسی جیاوازی لەسەر دەکرێت لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.