دەستبەکارکردن لە رێگەی ناوتاق دەکرێت
+964
هونەر فارس – دەربەندیخان
بڕیارە لە نزیکترین کاتدا دەستبەکارکردن لە رێگەی ناوتاق، لە قەزای دەربەندیخان بکرێتەوە.
ڕێگەکە وەک بەدیلێک بۆ تونێلی دەربەندیخان لە سەرەتای ساڵی 2023 بەردی بناغەی دانرا و بە رێگەیەکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ کەمبونەوەی رووداوی هاتوچۆ و لۆد لەسەر شەقامەکە.
رێگەکە لە قەزای دەربەنیخانەوە دەستپێدەکات و لە کۆتایی گوندی زەلەڕەش، لەسەر شەقامی میرەدێ – ناحیەی زەڕایەن کۆتایی دێت.
سلێمان محەمەد سەعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، بە 964ی وت، لە نزیکترین کاتدا دەست بە کارکردن لە رێگەکەدا دەکرێت.
دڵنیایشیدا، “بە تەواو بوونی رێگەکە رووداوەکانی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان – سلێمانی، بە رێژەی %80 کەمدەبێتەوە”.
رێگەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە گوژمەی زیاد لە حەوت ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.
. لە کاتی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، بۆ ماوەی 72 رۆژ تەنیا یەک رووداوی وەرگەڕانی بارهەڵگر، لەو رێگەیەدا روویداوە
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد