منداڵێکی فڕێدراو دۆزرایەوە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی رزگاری هەولێر راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مندالێکی ساوایان دۆزیتەوە کە تەمەنی لە ساڵێک کەمترە.
کاتژمێر4:30 خولەک، لەناحیەی رزگاری پارێزگای هەولێر، منداڵێکی فڕێدراویان دۆزیتەوە، کە تەمەنی چەند مانگێک بووە و بەرەگەز کچە ، راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی لە دایکبوونی هەولێرکراوە، ئەمە قسەی ئەفسەرێکی بنکەی پۆلیسی رزگاریە بۆ 964.
منداڵە فڕێدراوەکە لە ناو هەیکەلی خانوویەکی تەواونەکراودا هەر لە ناحیەی رزگای دۆزراوەتەوە.
لەماوەی پێنج مانگی رابردوو دا ، ئەمە سێیەمین حالەتی فڕێدانی منداڵە، لە پارێزگای هەولێر