ديمەنێکی نەخشەکە بە دەستی سەرۆک و کارمەندانی شارەوانییەوە... وێنە؛ شارەوانی ئیسێوە.
دروستكردنی نەخشە بنەڕەتیه‌كه‌ی له ته‌واوبوونه
ناحیه‌ى ئیسێوه به‌شێوازێكی جیاواز له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى گوگڵ ببینه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه ده‌ست به كاره‌كانى دروستكردنى نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى ناحیه‌ى ئیسێوه‌ى سه‌ر به قه‌زاى پشده‌ر كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، 95%ـى كراوه و به‌م زووانه به‌یه‌كجارى ته‌واو ده‌كرێت.
نه‌خشه‌كه، یه‌كه‌مجاره بۆ ئه‌م ناحیه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌كرێت و تایبه‌تیشه به سه‌نته‌رى ناحیه‌كه.
پێشتر، لەلایەن تیمی رووپێوی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی راپەرین، بەرێوبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی راپەرین و سەرۆكایەتی شارەوانی ئیسێوه رووپێوی سەرجەم ناحیەكە كراوه، ئینجا ده‌ستیان به دروستكردنى نه‌خشه‌كه كردووه.
مه‌گرون محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى وت، ده‌بنه یه‌كه‌مین شارەوانی كه لە سنوری ئیدارەی راپەڕیندا ئێریاڵ فۆتۆی ناحیەكەیان لە تۆری ئەلیكترۆنی کۆمپانیای (گۆگڵ ) پەسندكراوه.
له ئێستاوه ئیسێوه وه‌كو نه‌خشه‌یه‌ك له‌سه‌ر گوگڵ ماپ به كوالێتییه‌كی به‌رزه‌وه ده‌بیندرێت.
وتیشی “له‌رێگه‌ى ئه‌م نه‌خشه‌یه‌وه سێكته‌ره‌كانى گواستنەوە و شێوازی چالاکیی کشتوکاڵی و بازرگانی سنوریی و ئاژەڵداری له‌ناحیه‌كه جیاده‌كرێته‌وه و مامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه سنووردا ده‌كرێت”.
روونیشیكرده‌وه، پێشتر له ناحیه‌كه‌یان زه‌وى كشتو‌كاڵى بۆ بابه‌تنێكی دیكه به‌كارهێندراوه و سێكته‌ركانى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام له‌دواى په‌سه‌ندكردنى نه‌خشه‌كه ئه‌م كێشا‌نه‌یان نامێنێت.
له سنوورى ناحیه‌ى ئیسێوه 24 گوند هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 14 یان ئاوه‌دانن، تاوه‌كو ئێستا روپێوی ئه‌م گوندانه نه‌كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت له‌داهاتوودا نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى گونده‌كانیش دروست ده‌كه‌ن.