دوو گەشتیار لە سنوری پارێزگای سلێمانی خنکان
964+
دیلان محەمەد جەزا
نزیکەی دوو کاتژمێر پێش ئێستا ھاوڵاتیەک لە چەمی خەمەڵوکەی سەر بە قەزای ماوەت خنکاوە.
ڕائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە تۆڕی 964 ڕاگەیاند، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ ھاوڵاتیەک لە چەمی خەمەڵوکەی سەر بەقەزای ماوەت خنکاوە.
لە ئێستادا تەرمی ئەو ھاوڵاتیە دەرھێندراوەتەوە و ەەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
شاھۆ عوسمان قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بە 964ی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھاوڵاتیەکی بە رەگەز عەرەب لە چەمی کونە ماسیدا خنکاوە و توانراوە تەرمەکەی دەربھێندرێتەوە، ئەو کەسە لە ڕەگەزی نێرە و لە دایکبوی ساڵی 1986ە.
دوای نیوەڕی ئەمڕۆ دوو رووداوی خنکان لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە شاری سلێمانی ڕوویداوە.
سەیرانگای کونە ماسی لە شارباژێر و چەمی خەمەڵوکە لە قەزای ماوات یەکێکن لە سەیرانگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەتایبەت لە رۆژانی هەینیدا گەشتیارێکی زۆر روویان تێدەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی