ئەمڕۆ جەوەکەی باراناوییە

964+

هێمن بەکر – هەولێر

ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان کەشێکی باراناوی هەیە و لای ئێوارە زیاتر دەبێت، لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفرەکەی تێدەکات، بەڵام سبەینێ نامێنێ و دەبێتەوە نمەبارانی پچڕ پچڕ، بەگوێرەی کەشناسی.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێکى بارانبارین تەواوى هەرێم  دەگرێتەوە، هەندێ جار بە شێوەى مامناوەند و هەندێ جاریش لێزمەباران دەبێت لەگەڵ هەورەبروسکە.

هەر بە قسەی ئەوان، پێشبینیدەکرێت رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران، هەروەها بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى راپەڕین زیاتر بێت.

هاوکات، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەرانە بە ٤ پلەی سیلیزی و گەرمترین لە گەرمیانە بە ١٧ پلەی سیلیزی.

کەشناسی دەڵێت، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە ناوچە شاخاوییەکان.