لە سۆران رێنمایی تایبەت بە گەشتیارانی حەج دەدرێت

964+

ئاسۆ فەیسەڵ – سۆران

لە سۆران رێنمایی تایبەت بە گەشتیارانی حەج دەدرێت بەر لەوەی سەردانی ماڵی خودا بکەن.

وەزارەتەکانی ئەوقاف و تەندروستی ئەو 309 کەسەی ئیدارەی سۆرانیان لە مزگەوتێک کۆکردەوە کە بەنیازی حەجکردنن، رێنماییان پێدان کە لەکاتی حەجکردن ئاگایان لە تەندروستی خۆیان بێت.
تیمێکی تایبەتی هەردوو وەزارەتەکە بە وردی قسەیان بۆ ژن و پیاوە بە تەمەنەکان کرد و پێیان وتن لە مەککە و مەدینە چی بکەن.
ئاری محەمەد بەرێوەبەری هۆبەی رۆشنبیری ئەوقاف بە 964ی وت ئەو حاجیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێمان وتن زیاتر ئاگایان لە خۆیان بێت و داوو دەرمانیان بیر نەچێت.