خاوەن باخەکانی چوارتا ئاگادار دەکرێنەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

فەرمانگەی کارەبای چوارتا خاوەن باخەکانی دەڤەرەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە بە زووی سەردانیان بکەن بۆ سافکردنی پارەی کارەبا.

فەرمانگەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادارینامەکەی بڵاوکردووەتەوە.

بە تایبەتی داوای لەو ھاوبەشانەی کردووە کە لە رێکەوتی ھاوبەشیکردنیانەوە تائێستا پسوڵەی کارەبایان بەدەست نەگەیشتووە.

فەرمانگەکە داوا دەکات لە رێکەوتی 4ی 6 تاوەکو 15ی 6 سەردانیان بکەن.

لەوبارەیەوە، سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، لە سنوری کارەبای چوارتا نزیکەی حەوت ھەزار ھاوبەشی باخ ھەن کە ئەگەر نەیەن بەلایەوە و سافی نەکەن ئەوا کارەباکەیان دەبڕدرێت.