تەرمی کەسێک لە شەقامی 150 مەتری هەولێر دۆزرایەوە

964+

شۆرش عەبدولستار

کەمێک پێش ئیستا تەرمی کەسێک لە شەقامی بازنەیی 150 مەتری هەولێر دۆزرایەوە.

تەرمەکە لە دوورگەی ناوەندی شەقامەکی 150 مەتری لەلای شاری مامۆستایان نزیک لە دووسایدی هەولێر پیرمام فڕێ درابوو، پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی کردووە.

ئەو کەسەی ئۆتۆمبێل لێیداوە تەمەنی لەنێوان 45 بۆ 50 ساڵە، کرێکار بووە لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە تەنیشت شاری سلاڤا، بەڵام بۆ پشوودان و ئیسراحەت لە خانووێکی گەڕەکی مامۆستایان دەحەسایەوە، لەو کاتەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە ئۆتۆمبێلەکە لێیداوە.

ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی لێ فڕێدراوە، لە شەواندا تاریکە و چرای رووناک کردنەوەی شەقامەکانی لێ نییە، بۆیە یەکێک لە ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچێت کە رووداوی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تاریکی رێگایەکە بوو بێت.

لە ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق