گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان له ژێر چاودێریی چڕدایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گۆڵپارێزی یه‌ده‌گی یانه‌ی پاریس سانجێرمان سێرجیۆ ریكۆ، له ژێر چاودێریی چڕی نه‌خۆشخانه دایه و بارودۆخی باش نییه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سپسواری كردووه و له‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سێرجی ریكۆی ئیسپانی له گوندێكی نزیك شاری سێڤییا، به سواری ئه‌سپه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سپێكی دیكه به‌ریه‌ككه‌وتوون، كه ئه‌سپه‌كه‌ی دیكه به‌ڕه‌ڵا بووه، به‌م هۆیه‌وه زۆر به خراپی كه‌وتووه و ئازاری زۆر به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، دواتر به هیلكۆپته‌ر گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و ئێستاش له ژێر چاودێریی چڕدایه.
سێرجیۆ ریكۆ، ته‌مه‌نی 29 ساڵه و ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسا له هیچ یارییه‌كی پاریس سانجێرمان به‌شداریی نه‌كردووه.