راهێنەری یانەی بەردەڕەش دەستی لە کار کێشایەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
راهێنەری تیپی تۆپی پێیانەی بەردەڕەش دوای دوومانگ و دوو یاری فەرمی، ئەمڕۆ دەستی لە کار کێشایەوە و یانەکەی جێهێشت.
رەدوان محەمەد راهێنەری یانەی بەردەڕەش، دوای بڕیاره‌كه‌ی، بە 964ی وت، لەسەر داوای خۆم ئەمڕۆ لە دوای کۆتاییهاتنی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه، داوای دەستلەکارکێشانەوەم لە کارگێریی یانەکەم کرد.
وتیشی، “پێم وتن چیتر ناتوانم بەردەوام بم، چونکە بەرپرسیاریەتیی یانەکە گرنگترە لە هەموو شتێک، لە دوو یاریدا نەمانتوانی سەربکەوین و ئاستی یانەکە بەدلی هاندەرانی یانەکە نەبوو، بۆیە دەمەوێ شوێنەکەی خۆم بدەم بە کەسێکی دیكه کە بتوانێت هاندەرەکان لە خۆی رازی بکات و یانەکە بگه‌یه‌نێته خولی پلە یەکی کوردستان”.
“هیچ کێشەیه‌كم لەگەل کارگێریی یانەکە نەبووە و تەنیا ده‌مه‌وێت ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه باشتر بێت” ره‌دوان محه‌مه‌د وای وت.
یانەی وەرزشی بەردەڕەش پێش دوو مانگ گرێبەستی لەگەل راهێنەر رەدوان محه‌مه‌د” كرد، كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و مامۆستایه لە پەیمانگای وەرزشیی ئاکرێ، دوای ته‌نیا دوو یاری له خولی پله دووی كوردستان، ئه‌مڕۆ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
به‌رده‌ڕه‌ش له دوو یاریی رابردوودا دوو یه‌كسانبوونی هه‌بوو، به‌رامبه‌ر شێخان بە ئەنجامی 0-0 و لەگەل یانەی تەناهی به 1-1 گۆڵ.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا