دیمەنێک لە یارییەکە. فۆتۆ: +964
خولی نایابی عێراق
زاخۆ لە یاریگەی خۆیدا بە شوڕتە دۆڕا
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له گه‌ڕی 31ی خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو دۆڕا.
یارییه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه كرا و جه‌ماوه‌رێكی زۆری زاخۆ ئاماده‌بوون، هه‌ردوولاش به‌هێز ده‌ستیان پێكرد، له خوله‌كی هه‌شتی یارییه‌كه‌شدا عه‌لا عه‌بدولزه‌هره توانی گۆڵێك تۆمار بكات، كه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش هه‌ر به 1-0 گۆڵ بۆ یانه‌ی شوڕته كۆتایی هات، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه.
شورتە چاوەرێی سەرکەوتنی یانەی هەولێرە بەسەر قوەی جەوییە بۆ ئەوەی رێزبەندی یەکەم بۆ خۆی گەڕەنتی بکات، كه ئێستا به شێوه‌یه‌كی كاتی به 64 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه، یانه‌ی زاخۆش به 33 خاڵ له پله‌ی 16یه.
یانه‌ی شوڕته پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی عێراقه و ئه‌م وه‌رزه به‌هێز ركابه‌ری بۆ پارێزگاری له نازناوه‌كه ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا