لەبەر خاتری کچەکەی

دی رۆسی له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ ئاماده‌ نابێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دانێلی دی رۆسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی رۆمای ئیتالی، بڕیاری دا له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگی ئه‌م وه‌رزه‌ ئاماده‌نه‌بێت، كه‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هه‌نگاریا ده‌كرێت.

دی رۆسی داوه‌تی یاریی كۆتایی له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی رۆما و سێڤییا كراوه‌، به‌ڵام چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كچه‌كه‌ی له‌ زانكۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی هه‌یه‌.

كچه‌كه‌ی دی رۆسی ناوی مارتایه‌ و له‌ سۆشیال میدیا بڵاوی كرده‌وه‌، باوكی ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی نابێت، چونكه‌ تۆپی پێی له‌لا گرنگتره‌ له‌ ئه‌و، بابه‌ته‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری دروست كرد، بۆیه‌ دی رۆسی په‌شیمان بووه‌وه‌ و بڕیاری دا له‌ بری یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ، له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی كچه‌كه‌ی ئاماده‌بێت.

دی رۆسی له‌ 2001 له‌ یانه‌ی رۆما ده‌ركه‌وت و دواتر بووه‌ كاپتنی یانه‌كه‌، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیاش یاریی كردووه‌ و له‌ 2017 وازی له‌ یاریكردن هێنا.