باران دەستیپێکرد

ئەمڕۆ تەپوتۆزە و تاوەبارانیش هەیە

964+
كوردستان ئەحمەد

بە پێی پێشبینیەكانی كەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ دووشەممە، تەپوتۆزێكی كەم هەیە و لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكان تاوە باران دەبارێت

ئەمڕۆ دو شەممە 29– 5 – 2023
کەش/ ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی باکوور تاوە باران دەبارێت لەگەل بروسکە.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێرایى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر/کاتژمێر، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کم/ک .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 33 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى