یانەی نەورۆز بە پشتبەستن بە جەماوەر و یاریگا دەیەوێت تۆڵەی شکستەکەی لە دهۆک بکاتەوە

964+

یادگار محەمەد

سبەی دووشەممە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارە لە گەڕی 31ـی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای سلێمانی میوانداری دهۆک دەکات.

دهۆک لە یاری چووندا لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی نەورۆزی بردەوە، بۆ یاری سبەیش یانەی دهۆک بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانانی دەیەوێت ئەنجامەکە دووبارە بکاتەوە و سێ خاڵی یارییەکە بخاتە سەر خاڵەکانی.

بەڵام یانەی نەورۆز کە ئەمساڵ ئاستێکی باشی پێشکەشکردووە، دەیەوێت لە سوود لە یاریگا و جەماوەر ببینێت و تۆڵەی شکستی یاری رابردوو بکاتەوە.

پێداوچوونەوە: فەرمان سادق