بەڕێوبەرایەتی ئاودێری دهۆک- تایبەت بە 964
زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە
چوار پۆند لە دهۆک دروستدەکرێن
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لە پارێزگای دهۆک چوار پۆندی گلدانەوەی ئاو دەچنە بوواری جێبەجێکردنەوە، کە زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە.
پۆندەکان لە قەزاکانی ئامێدی، سێمێل و شێخان دروست دەکرێن و لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا تەواو دەکرێن.
ساڵی 2022 حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر دروستکردنی 41 پۆند داوە.
هێژا عەبدولواحید، بەڕێوەبەری ئاودێری دهۆک بە 964ی وت، “ئەو پۆندانە بۆ بەرهەمی جوتیاران و ئاوی ژێرزەوی گرنگن و دەبنە هۆی زیادکردنی سامانی ماسیش”.
بوودجەی پۆندەکان لەسەر وەبەرهێنانی دهۆکە.
“وا بڕیارە رەزامەندی پۆندێکی دیکە لە بارمەنێ وەربگرین و جێبەجێ بکرێت”، ئەمەش وتەی هێژا عەبدولواحیدە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد