جۆرێکی مادەی هۆشبەر وێنە:Social Media
گروپێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
964+
فەرمان سادق
بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ئاسایشی راپەڕین گروپێکی هەشت کەسی دەستگیرکرد.
ئەو گروپە لەو کاتەی دەستگیرکراون مادی هۆشبەری جۆری کریستاڵیان پێ بووە، وەک ئاسایشی راپەڕین وادەڵێت، ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو بازرگانانە لە 15ـی ئەم مانگە دەستگیرکراون.
بەپێی قسەی ئاسایشی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بێت، ئەو هەشت کەسەی دەستگیرکراون، هەموویان بازرگانی مادەی هۆشبەرن و تێیاندا هەیە خەڵکی دەروەی هەرێمی کوردستانە.
دەشڵێت: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران بە مادەکانی (26) و (30) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.