لە بەحرکە پەلاماری حەسارێک دەدرێت و 15 سەر ئاژەڵ مردار دەبنەوە

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.5.2023، بە هۆکارێکی نادیار لە یەکێک لە حەسارەکانی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات زیاتر لە 15 سەر مەڕ و بزن مردار بوونەتەوە.

رووداوەکە لە حەسارێکی دەوروبەری ناحیەی بەحرکە روویداوە، خاوەنی مەڕ و ماڵاتەکەش دەڵێت: دڵنیاین لەوەی کە رەوە سەگ بووە نەک گورگ، چونکە پێشتریش حەلەتی لەمجۆرە روویداوە بەڵام پەلاماری یەک یان دوو سەر مەڕ دراوە نەک بەم ژمارە زۆرە.

لەسەر رووداوەکە دکتۆر سامان ئیبراهیم، پزیشکی ڤێتێرنەری بە 964ـی وت، سەگ هیچ کات بە رەوە پەلاماری مەڕ و بزن نادات، تەنیا لە حاڵەتێک نەبێت کە نەخۆشی هاری بگرن.

دەشڵێت: لەم حاڵەتەدا سەگ پەلاماری هەموو شتێک دەدەن، تەنانەت پەلاماری یەکتریش دەدەن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق