وێستگەیەک بۆ بەیەکەوە بەستنی کارەبای تورکیا و هەرێم دروستکرا

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند لە زاخۆ وێستگەیەکی 400 کەی ڤی دامەزراوە، کە بەدرێژی 17 کیلۆمەتر کارەبای تورکیا بە هەرێم گرێدەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وێستگەیەکی کارەبایان کردوەتەوە کە توانای دابینکردنی هەزار مێگاوات کارەبای هەیە.

ئەو وێستگەیەی دامەزراوە، بەهێڵێکی 400 کەی ڤی، بەدرێژایی 17 کیلۆمەتر کە لەرێگەیەوە کارەبای تورکیا بە هەرێم گرێدەدات.

ئەو وێستگەیە 10 ملیۆن دۆلار تێچووەکەی بووە، بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا دەڵێن “لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە وێستگەیەک بەم قەبارە گەورە و پێشکەوتووە دروست بکرێت”.