سەرە دادەنرێت

چاندنی شێخان بۆ جووتیاران: بە ئارەزووی خۆیان ناتوانن گەنم بۆ سایلۆ ببەن

+964

عەمار عەزیز_دهۆک

بەڕێوەبەرایەتیی چاندنی قەزای شێخان ئاگاداری جووتیارانی سنوورەکە دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن هەرکەسێک بە ئارەزوی خۆی گەنم بباتە سایلۆ، ئەمەش بۆ رێگریگرتن لە سەرە و قەرەباڵغی لە سایلۆ.

ئەم ساڵ لە سنووری قەزای شێخان 235 هەزار دۆنم کراوه بە گه نم، پێشبینیی دەکرێت بەرهەمەکەی بگاتە 80 هەزار دۆنم.

نەجمەدین عەبدوڵا ، بەڕێوەبەری چاندنی قەزای شێخان بە 964ی وت، “سایلۆی شێخان ئاگاداری ئێمەیان کردەوە،  رۆژانە ئەوان 70 بۆ 80 بارهەڵگر گەنم وەردەگرن لەمە زیاتر وەرناگرن، بۆیە تا قەڕەباڵغی و سەرە دروست نەبێت و ئاگاداری هەموو جووتیارانمان کردووەتەوە نابێت هەر کەسێک بە ئارەزوی خۆی گەنم بباتە سایلۆ، بەڵکۆ دەبێت لە رێگەی ئێمەوە بێت”

هەروەها دەڵێت، “رۆژانە ئێمە ئاگاداری جووتیاران دەکەینەوە، کە جووتیاری چ ناوچەیەک گەنمی خۆیان ببەنە سایلۆ، بە پێی ئەو بەرنامەی بۆمان هاتووە سایلۆی شێخان تەنیا لە سەدا 30  گەنمی جووتیاران وەردەگرێت و بۆ هەر تەنێک 850 هەزار دینار”

“ئەمڕۆ دەستکرا بە دروێنەی گەنم لە سنووری شێخان، هەفتەی داهاتووش دەست دەکرێت بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی شێخان”، نەجمەدین عەبدوڵلا وای وت

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا