هاورەکردنی خەیار قەدەغەکرا و بەرهەمی دیکە رەوانەی دەرەوە دەکرێت

964+

توانا نەقی

لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و خەیاری جوتیارەکانی کوردستان هاوردەکردنی خەیار لە دەرەوەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەکرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە پێناو فرۆشتنی بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی خەیار قەدەغە دەکات.

هاوکات وەک هاندانێک بۆ هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە باج لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەڵبگرێت و مۆڵەتی دامەزراندنیش بە چەند کارگەیەک دراوە کە دوای پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، بەرهەمەکانیان بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە بنێرنە دەرەوە.

ئەوەش هاتووە، تەنیا لە گوندێکی قەزای ئاکرێ رۆژانە نزیکەی شەش تۆن خەیار بەرهەم دەهێنرێت، بەشێکی زۆریشی هەناردەی ناوەراست و خوارووی عێراق دەکرێت.

راشیگەیاندووە، جگە لە هەناردەکردنی هەنار و برنج و سماق و تەحین، لە ئێستادا هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ترێ و سێو و هەنگوین وەک سێ بەرهەمی دیکەی خۆماڵی بۆ بازاڕی وڵاتان دەستنیشانکراون.