بارانبارین ئاوی ماڵانی لە دهۆک کەم کردەوە

+964

عەمار عەزیز – دهۆک

بارانبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ ئەوەی بووە زۆربوونی ئاو، بەڵام سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شاری دهۆکی لێڵ کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی ماڵان. 

 ڤەگێر ئەحمەد، بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دهۆک بە +964ـی راگەیاند؛ رێژەی لێڵبوونی ئاو لە رووباری دیجلە گەیشتووەتە سەرووی شەش هەزار مەتر سێجا، ئەمەش کاریگەری لەسەر پڕۆژەی ئاوی دهۆک دروستکردووە کە توانای هەیە تا سێ هەزار مەتر سێجا، ئاوی لیڵ پاک بکاتەوە

لەسەنتەری شاری دهۆک، ٧٢ هەزار هاوبەشی ئاو هەیە کە پشتیان بە پڕۆژەی ئاوی دهۆک بەستووە کە سەرچاوەی ئاوەکەی رووباری دیجلەیە، پڕۆژەکەش دەکەوێتە گوندی خراپ دێم، دواتر لە رێگەی ترۆمپاوە ئاوەکە پاڵ پێوە دەنرێت بۆ قەزای سێمێل و، ئینجا رەوانەی دهۆک دەکرێت کە دووریەکەی سی کێلومەترە.

ڤەگێر ئەحمەد دەڵێت؛ تا روونبوونەوەی ئاوەکە ٣٠٪ـی ئاوی هاوبەشانی ماڵان لە دهۆک کەم دەبێت، بۆیە “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بەکار‌هێنانی ئاو کەم بکەنەوە، چونکە نازانین کەی ئاوەکە روون دەبێتەوە”.

بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردووەوە، لە دهۆک ٩٣ میلیمەتر باران باریوە و ٢٣ هێندەی بارانبارینی ساڵی رابردووە لەمکاتەدا