پێنج مانگى دیكه‌ ته‌واو ده‌بێت

مه‌یدانێكى نوێى ئاژه‌ڵان له‌ سلێمانى له ‌دروستكردندایه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مه‌یدانێكى نوێ بۆ ئاژه‌ڵان له‌ سلێمانى له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌ست به‌ دروستكردنى كراوه‌ و به ‌قسه‌ى شاره‌وانیش ماوه‌ى پێنج مانگى پێویسته‌ تا ته‌واو ده‌كرێت.

پڕۆژەكه‌ له‌ودیو بازگه‌ى عه‌ربه‌ت – سلێمانى دروستده‌كرێت، كه‌ پێشتر له‌ناو سلێمانى نزیك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بوو، به‌ناوى شاری ئه‌وین.

هه‌روه‌ك شاره‌وانى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێچوی دروستکردنی پڕۆژه‌كه‌، 10 ملیار دینارە و رووبەرەکەی 80 دۆنم زەوییە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و مه‌یدانه‌ نوێیه‌ ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانى تێدا دروستده‌كرێن.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، پێشتر له‌ ساڵى 2007 گرێبه‌ستێك كرابوو كه‌ مه‌یدانى ئاژه‌ڵان له‌ناو شاری سلێمانییه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ ناوچه‌ى قه‌ڕه‌گوڵ، به‌ڵام چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ زۆر دووره‌ شار بوو، جێبه‌جێ نه‌كرا.