کامێراکانی ڕێگای دوکان نزیکەی 385 ھەزار سەرپێچی تۆمار کردوە وێنە:+964
بە کامێرای پۆینت تو پۆینت
تەنیا لە یەک رۆژدا زیاتر لە 385 هەزار سەرپێچی هاتوچۆ تۆمارکراون
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
تەنیا ئەمڕۆ دووشەممە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت 385 هەزار و 216 سەرپێچی لە رێگەی تاسڵوجە – دوکان تۆمار کراوە.
لە دوێنێ یەکشەممەوە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگەی تاسڵوجە – دوکان کەوتوونەتە کار بە شێوەیەکی ئەزموونی و ئەو ژمارە زۆرە لە سەرپێجی لە ماوەی یەک رۆژدا تۆمارکراوە
عەقید بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، کامێراکان ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی ئەزموونی کاردەکەن و لە دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە کە دەکاتە 29.5.2023 سزاکان تۆمار دەکرێن.
وتیشی، تەنیا لە ماوەی یەک رۆژدا 385 هەزار و 216 سەرپێچی بە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆمارکراوە.
لەسەر رێگای تاسڵوجە – دوکان 24 کامێرای چاودێری پۆینت تو پۆینت جێگیرکراون لەسەر هەردوو ئاراستەی شەقامەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی