نەورۆز بە هیوای سەرکەوتن خۆی بۆ حدود ئامادە دەکات

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی دوا یەکەی مەشق و راهێنانی کردوو سبەی سێشەممە بەرەو بەغدا بەڕێ دەکەوێت.

لەسەر یاریگای زانکۆ، یانەی نەورۆز بە ئامادەبوونی گشت یاریزانەکانی دوا ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی حدودی شاری بەغدا ئەنجامدا.

پرسیار عەبدولرەزای یاریدەدەری راهێنەری یانەکە لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 ـی راگەیاند، بردنەوەیان لە یانەی نەفتی میسان وەرەیەکی بەرزی بە یاریزانانی تیپەکە بەخشیوە، تاوەکو بەباشی ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان بکەن.

وتیشی، هەرچەندە یاری داهاتوویان ئاسان نییە و حدود یەکێکە لە تیپە باشەکانی وەرزی ئەمساڵ، بەڵام ماوەی چوار رۆژە بەباشی یەکەکانی مەشق و راهێنان ئەنجامدەدەن، تاوەکو بتوانن لە شاری بەغدا بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێنەوە.

یانەی نەورۆز دوای ئەنجامدانی 29 یاری خاوەنی 38 خاڵە و لە پلەی 12ـی ریزبەندیدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی