له یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك چه‌ند كه‌س بریندار بوون؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای رووداوه‌كانی شه‌ڕی نێوان هانده‌رانی وه‌رزشی له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له جامی كوردستان، 25 بریندار هه‌بوون و زۆرینه‌یان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ركراون.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، دوای دروستبوونی گرژی و پێكدانان له نێوان هانده‌رانی وه‌رزشی له یاریی كۆتایی جامی كوردستان له نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك، تیمه‌كانی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی فریاكه‌وتن 122، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیان چاره‌سه‌ر كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، 11 بریندار گواستراوه‌نه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكەوتنى رۆژئاوا، 8 برینداریش بۆ فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها 6 برینداریش هه‌ر له ناو یاریگه‌دا چاره‌سه‌ركراون.
شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، یاریی كۆتایی جامی كوردستان له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك كرا و به بردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به 2-1 گۆڵ كۆتایی هات.
له كاتی یارییه‌كه و له دوای یارییه‌كه‌ش هانده‌رانی هه‌ردوولا به‌شه‌ڕهاتن، جگه له برینداربوونی ئه‌و ژماره‌یه‌ی هانده‌رانی هه‌ردوولا و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، هاوكات به‌شێك له هانده‌ره شه‌ڕكه‌ره‌كان، هه‌ندێك له كورسییه‌كانی یاریگه‌یان شكاند و زیانی زۆریان به یاریگه گه‌یاند.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كانی 964، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی هانده‌ران به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كان و گازی فرمێسكڕیژ دووچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون.
مانگی رابردووش هه‌ر له‌و یاریگه‌یه‌دا، له یاریی نێوان هه‌ولێر و دهۆك له خولی نایابی عێراق، هانده‌ران شه‌ڕیان كرد و زیانی زۆریان به یاریگه‌كه گه‌یاند.