عێراق داوا لە ئەمازۆن، گوگڵ و فەیسبوک دەکات ناوەند بکەنەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

کۆمپانیاکانی ئەمازۆن، گوگڵ و فەیسبوک لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتن دەکەن بۆئەوەی ناوەندی داتایی خۆیان لەو وڵاتە بکەنەوە.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، رۆژی یەکشەممە لە فەیسبووک رایگەیاند، بڕیاردراوە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک فەیسبوک، گوگڵ و ئەمازۆن بکرێت بۆ ئەوەی ناوەندی داتایی سەر بەو کۆمپانیایانە لە عێراق بکرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە، دەستەی بیروڕا لەگەڵ هەیم یاساری، وەزیری پەیوەندییەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەی دامەزراندی بنکەی ناوەندی داتای هەرێمیی لە عێراق کرد بە مەبەستی بازرگانی.

“گرنگی ئەم پڕۆژەیە لەوەدایە کە دەبێتە دابینکەرێکی ناوچەیی بۆ پێداویستییەکانی وڵاتانی دراوسێ، کە خاوەنی ئەو جۆرە داتا سەنتەرە نین”، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق وا دەڵێت.

بە پێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئەو رێککەوتنە دەبێتە هۆی باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو و کەمکردنەوەی نرخەکانیان لە عێراقدا.